گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشە بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسین دروستدەبێت

2021.04.18 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
کێشە بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسین دروستدەبێت

ناس کورد-

 

لەناو شەپۆلێکى نوێ و خێرای پەتاى کۆرۆنا و هەوڵى وڵاتان بۆ کوتانى هاوڵاتیان دژى پەتاکە، وڵاتى هندستان کە گەورەترین بەرهەمهێنەرى ڤاکسینە، روبەڕووى کێشە بووەتەوە بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی کەناڵى "سی ئێن ئێن"، ئەو کێشەیە کاریگەرى لەسەر ملیۆنان کەس دروستکردووە کە چاوەڕوانى ڤاکسینن.

 

 هندستان نزیکەى لەسەدا 60 ى سەرجەم ڤاکسینەکان لەجیهان بەرهەمدەهێنێت و هەڵبژێردراوە بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسین بۆ دەستپێشخەرى کۆفاکس لەژێر چاودێرى رێکخراوى تەندروستى جیهاندا بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسین بۆ وڵاتانى هەژار.

 

لەئێستادا بارودۆخەکە لەو وڵاتە بەڕیشەیی گۆڕاوە، ئەوەش بەهۆى شەپۆلێکى نوێی کۆرۆناوە کە لە ئازارەوە رووى لەو وڵاتە کردووە و زۆر خێراترە لەوەى پێشوو.  

 

بەرزبوونەوەى ئامارى توشبووان بووەتە هۆى کەمبوونەوەى بەرهەمهێنانى ڤاکسین، هندستانیش بڕیاریداوە ڤاکسین بدرێتە هاوڵاتییانى خۆى کە ژمارەیان بە 1.4 ملیۆن کەس دادەنرێت.

 

لاى خۆیەوە دەستپێشخەرى کۆفاکس دانیناوە بەوەى پێدانى ڤاکسین لە هندەوە دواکەوتووە و 28 ملیۆنى پێگەیشتووە لە ڤاکسینى ئەسترازینیکا لەکاتێکدا داواى ٤٠ ملیۆنى کردبوو.

 

لەئێستادا رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستى رۆژانە لەهندستان 200 هەزار توشبووى تیپەڕاندووە، رۆژى یەکشەممە ئامارەکە گەیشتە زیاتر لە 261 هەزار توشبوو.

 

بەپێی ئامارەکان لەماوەى تەنها یەک هەفتەدا لەو وڵاتە یەک ملیۆن توشبوو تۆمارکراوە و ژمارەکە بۆ ١٥ ملیۆن توشبوو بەرزبووەتەوە.