گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى دابینکردنى ڤاکسینى تایبەت بۆ هێزەکانى پێشمەرگە ڕونکردنەوە دەدرێت

2021.04.18 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى دابینکردنى ڤاکسینى تایبەت بۆ هێزەکانى پێشمەرگە ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە هیچ جۆرە ڤاکسینێک بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کرابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. رزگار عەلی، بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە (18ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا  ئاماژەى بەوە کردووە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابین کردنی ڤاکسین لە لایەن ئەمریکاوە لە چەندین ماڵپەرو کەناڵی میدیایی، بۆ لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەواڵێکی ناڕاستە.

 

وتیشى، سەرچاوەی فەرمی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئێمەین و لەو بارەیەوە هیچ هەواڵێکمان پێنەگەیشتووە، هەر چەندە ئێمە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی، داوامان لە هاوپەیمانان کردووە، بۆئەوەی ڤاکسین دابین بکەن بۆ هێزەکانمان، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە وەڵام نەدراوەتەوە.

 

بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕونیکردەوە،  هەرکاتێک وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرگرت و ڤاکسینمان بەدەست گەیشت، ئەو کات بۆ کەناڵەکانی میدیا وخوشک و برا پێشمەرگەکانمان ڕایدەگەیەنین، جگە لەمە ئەوەی لەماڵپەڕو کەناڵەکانی میدیا بڵاوکراوەتەوە، دورە لەراستیەوە.