گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عێراق؛تاوتوێى پێدانى پاسپۆرتى تایبەت دەکرێت بۆ ئەوانەى ڤاکسینیان وەرگرتوە 

2021.04.18 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛تاوتوێى پێدانى پاسپۆرتى تایبەت دەکرێت بۆ ئەوانەى ڤاکسینیان وەرگرتوە 

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى پێشنیارێکى گرنگ بۆ ئەوانە ئاشکرا دەکات کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئارەزووى گەشتکردنى دەرەوەى وڵات دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق (18ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، پێشنیارێک هەیە بۆ پێدانى پاسپۆرتى تایبەتى بۆ ئەوانەى کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئارەزووى گەشتى دەرەوەى وڵات دەکەن.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەفتەى داهاتوو وەزارەتەکەیان بەپشتبەستن بەماڵپەڕێکى ئەلیکترۆنى دەستدەکات بە ناو تۆمار کردن و زانیارى وردیش دەدرێتە ئەو هاوڵاتیانیانەى کە کارتى تایبەت وەردەگرن.

 

تەمیمى باسى لەوەش کردووە، تا ئێستا هیچ لێکەوتەیەکى ڤاکسینەکە تۆمار نەکراوە بەتایبەتى ڤاکسینەکانیش سەلامەتن و لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە مۆڵەتیان پێدراوە.