کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عه‌مار میرداڤی هێزەکانی پۆلیسی دهۆک دواجار تەرمی دلین ئەو کچە 10 ساڵانەی کە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە بێسەروشوێن بوو دۆزییەوە بەڵام تەرمەکە بە وتەی باوکی شێوێندراوە و بە چەقۆ کوژراوە. . باوكی دلین تایبەت بە ناس کورد وردەکاری رووداوەکە و دۆزینەوەی تەرمی کچەکەی ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات "رۆژی (چوارشه‌ممه‌ی) رابردوو كاتژمێر 5ی ئێواره كچه‌كه‌ی بێسه‌روشوێن ده‌بێت و ئەمڕۆ (شەممە) تەرمەکەی له نزیك یاریگای وه‌رزشی دهۆك لەلایەن پۆلیسەوە دەدۆزرێتەوە. . باوکی دلین روونیدەکاتەوە، ته‌رمی كچه‌كه‌ی شێوێندراوە و به چه‌قۆ كوژراوه. . گومانی خۆشی خستەڕوو لە دوو کەس کە بەوتەی ئەو تاوانەکەیان ئەنجامداوە و برایەکی دلین رفێنەرەکانی بینیوە و نەیتوانیوە بەریان پێ بگرێت و تەنها هاواری کردووە. . باوکی دلین داوا لە پۆلیسی پارێزگای دهۆك و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كات به زووترین كات تاوانباره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و سزای یاسایی خۆیان بدەن. . دلین ته‌مه‌نی (10) ساڵ بوو و خوێندکاری پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی بوو، خاوەنی دوو خوشك و دوو برایە، كه‌سوكاره‌كه‌ی داوای لەسێداره‌دانی تاوانباره‌كان ده‌كه‌ن. . باوکی دلین ئاماژە بەوە دەکات، خانەوادەکەی کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە و لەو کاتەی کچەکەی لەگەڵ برایەکیدا لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بۆ جەژنە پیرۆزە چووبوونە سەردانی دراوسێکانیان دەرفێنرێت. . دەشڵێت" رفاندنی کچەکەم تووشی شۆکی کردین نازانم بۆچی ئەو دوو تاوانبارە ئەو کارە دڕندانەیەیان دەرهەق بە کچەکەی من کرد؟". .