گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

منداڵە نۆ مانگەکە چۆن گیانى لەدەستدا؟

نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى رونکردنەوەى نوێ لەسەر مردنى منداڵان بە کۆرۆنا دەدات

2021.04.18 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى رونکردنەوەى نوێ لەسەر مردنى منداڵان بە کۆرۆنا دەدات

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى د.جەمال ئەحمەد رەشیدى منداڵان لە سلێمانى رایگەیاند، ئەو منداڵە نۆ مانگەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانى لەدەستداوە نەخۆشى درێژخایەنى لەگەڵدا بووە، هەموو تەمەنەکانیش لەناو منداڵاندا مەترسیان لەسەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.پشدەر عەبدوڵا ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەو منداڵە نۆ مانگەى پێرێ گیانى لەدەستدا نەخۆشى قەسەباتى هەبووە چەند جارێکى تر براوەتە لاى پزیشک و داخڵى نەخۆشخانە کراوە.

 

وتیشى بەم دواییە ئەو منداڵە تووشى کۆرۆنا بووە و بارودۆخى زۆر خراپ بووە ڤایرۆسەکە بەشێکى زۆرى سنگى گرتبووەوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

 

د.پشدەر باسى لەوەشکرد، بەگشتى لەسەرەتاى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە ٢٠-٢٥ منداڵ گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەم دوو مانگەى دواییدا کەمترین حاڵەتى مردن هەیە بە کۆرۆنا.

 

رونیشیکردەوە، ئەو منداڵانە هەموو تەمەنەکانیان تێدابووە بەشى هەرە زۆریان نەخۆشى مەترسیدار و درێژخایەنیان هەبووە، بەڵام توشى کۆرۆنا بوون.

 

د.پشدەر باسى لەوەشکرد، ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئێستادا زۆر زیادیکردووە، بەڵام زۆربەیان وەڵامیان بۆ چارەسەرەکان هەیە و بەشى زۆریان پێویستیان بەداخڵ بوون نییە لە نەخۆشخانە.

 

دەشڵێت، منداڵان لەهەموو تەمەنەکاندا مەترسیان لەسەرە، بەپێچەوانەى پێشووەوە کە دەوترا منداڵانى خوار تەمەن یەک ساڵ مەترسیان لەسەر نییە.