گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شوێنی ئاراستەكردنی هێرشە موشەکییەكەی سەر هەولێر ئاشكرا كرا 

2021.04.18 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
شوێنی ئاراستەكردنی هێرشە موشەکییەكەی سەر هەولێر ئاشكرا كرا 

ناس کورد- 

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی باس لەوە دەكەن هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەدەشتی نەینەواوە ئاراستە كراوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوانە (18ى نیسانی 2021) بۆ ڕاپۆرتێكی ئەلمەدا كە "ناس كورد" خوێندنەوەى بۆ کردووە ڕوونكردوەتەوە كە ئەگەرى ئەوە هەیە ئەو هێرشانەى ئەمجارە لەدەشتاییەکانى نەینەواوە هاتبێت کەپێشتر عادل عەبدولمەهدى و دواتریش مستەفا کازمى هەوڵیاندا ئەو گروپە میلیشیایانە لەو ناوچانە دەربکەن بەڵام شکستیان لەو هەوڵانەیان هێناو ئەو گروپانەش لەو ناوچانەدا ماونەتەوە".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەدواى ڕۆژێک بەسەر ڕوداوى هێرشى فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ، دوو موشەک بۆ سەر گروپێکى چەکدار لەناحیەى بەرتەڵە لەدەشتاییەکانى نەینەوا کەوتنە خوارەوە و دوو چەکدارى لیواى 30 سەر بەحەشدى شەعبیش برینداربوون بەو هۆیەوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى ئەو ڕوداوەى نەگرتووەتە ئەستۆ.

 

سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە، گروپە چەکدارەکانى نزیک لەئێران کۆنترۆڵى ناوچە دەشتاییەکانى نەینەوایان کردووە کردویانەتە کۆپیەکى هاوشێوەى شنگال بۆ فشار خستنە سەر حکومەتى هەرێم و فیدراڵ لەچوارچێوەى ناکۆکیەکانى نێوانى واشنتۆن و ئێران لەسەر خاکى عێراق.