ناس کورد-
ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکى بەهێز بەگوڕى 5.9 پلە بەپێوەرى ڕێختەر ناوچەى بوشهەری لە باشورى ئێران هەژاند کە وێستگەى کارەباى تێدایە و بە وزەى ئەتۆم کاردەکات، تا ئێستاش زیانەکانیشى ئاشکرا نەکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە (18ى نیسانى 2021) بەرپرسانى ناوچەکە بە کەناڵى فەرمیى حکومەتیان ڕاگەیاندووە، ناوەندى بومەلەرزەزانى و نەخۆشخانەکانى شارەکە و ناوچەکە نزیکەکانى خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە و تیمێکى فریاگوزارى کە بریتیە لە 50 ئۆتۆمبیل بۆ ناوچەکە ڕەوانە کراوە.
لاى خۆشیەوە ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێرانى بڵاوى کردووەتەوە، کارەبا و تەلەفۆنى نۆرماڵ و هێڵەکانى ئینتەرنێت لەناوچەى پچڕاوە و خەڵکیش لە ترسا ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و لەوێ ماونەتەوە.
تصاویری از ریزش کوه در #گناوه بر اثر زلزله صبح امروز
— خبرگزاری ایمنا (@imna_farsi) April 18, 2021
سخنگوی هلال احمر:#زلزله ۵.۹ ریشتری در بوشهر تاکنون ۵ مصدوم داشته است که ۴ نفر در گناوه و یک نفر هم در دیلم آسیب دیده اند. pic.twitter.com/LdC1jfsHzK
بەپێى میدیاکان، بومەلەرزەکە بەدوورى 100 کیلۆمەتر لەوێستگەى ئەتۆمى ناوچەکەوە ڕوویداوە و بەدوورى دەیان کیلۆمەترەوە هەست بەلەرزینى زەوى کراوە.
لە عێراقیش دەستەى بومەلەرزەزانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەى ڕاگەیاندووە، لەرەى ئەو بومەلەرزەیە گەیشتووەتە پارێزگاى بەسرە و بەپێى میدیاکانیش لە وڵاتی کوەیتیش هەستی پێکراوە.
تصاویری از خسارات زلزله در بندر گناوه pic.twitter.com/kbxl7TS3QU
— خبرگزاری ایمنا (@imna_farsi) April 18, 2021
ئێران کەوتووەتە سەر هێڵى بومەلەرزە و ساڵى 2003 بومەلەرزەیەک بەگوڕى 6.6 لەشارى بەمی شوێنەوار و چەند ناوچەیەکى ترى دا و بووە هۆى کوژرانى 26 هەزار کەس و ساڵى 2017 بومەلەرزەیەک بەگوڕى 7 پلەى ڕێختەر لەخۆرئاواى ئەو وڵاتەیدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 600 گیانیانلەدەستدا.