گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کوێ کوشتوویەتی؟

زانیاری زیاتر لەبارەى کوژرانی پیاوێک بە دەستی ژنەکەى بڵاوکرایەوە

2021.04.18 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری زیاتر لەبارەى کوژرانی پیاوێک بە دەستی ژنەکەى بڵاوکرایەوە

 ناس کورد-

قائیمقامییەتی قەزای سەیسادق ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کوشتنی پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماڵەوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە بە شەڕیان و ژنەکە پیاوەکەی بە چەقۆ کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای سەیدسادق (یەکشەممە 18ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "بەداخەوە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی رۆژهەڵاتی قەزای سیدسادق لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا، دوو هاوسەر لە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە بە شەڕیان و پاشن ژنەکە بە چەقۆ هاوسەرەکەی کوشتووە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، پیاوەکە تەمەنی 37 ساڵ بووە و پیشەی کاسبە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەست بەجی هێزە ئەمنیەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە فەرمانی دادەوری سیدسادق تاوانبارەکەیان دەستگیرکردووە و تەرمی پیاوەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر کرا و پەراوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە دەکەنەوە و بەدواداچوونی زیاتر بەردەوام دەبێت."

 

هاوکات لەبارەی ڕووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، " تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە دەستیش گیراوە بەسەر ئەو چەقۆیەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئێستادا تۆمەتبار (پ ، ح ،ح ) کە تەمەنی 41 ساڵە و بكوژی هاوسەرەكەیەتی بە ناوی (س ، ع ، أ ) و تەمەنی 37 ساڵ بووە بەبڕیاری دادوە رو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە."

 

پێشتر، بەڕێوەبەری  کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزاکە "ناس کورد"ی وت، "تەرمی پیاوەکە هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و چەقۆیەک بەسەر دڵییەوە بووە،."  

  

زیاتر بخوێنەرەوە: لە سەیدسادق ژنێک بە چەقۆ پیاوەکەی کوشت

 

 

وتیشی، "تاوەکو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکە پیاوەکە خوێن لە جەستەیدا نەماوە و گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.