گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر پارچە زەوییەک!

پێنج برا و سێ ئامۆز لە کاتی نوێژی تەراویحدا لەناو مزگەوتدا کوژران

2021.04.18 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج برا و سێ ئامۆز لە کاتی نوێژی تەراویحدا لەناو مزگەوتدا کوژران

ناس کورد-

بەهۆی کێشە لەسەر پارچە زەوییەک، ئێوارەی دوێنێ هەشت ئەندامی یەک خێزان لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە مزگەوتێکی شاری جەلال ئابد لە ئەفغانستان بە دەستڕێژی گولـلە کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری "الحرة"ی ئەمەریکی، ئێوارەی دوێنێ شەممە (17ی نیسانی 2021) لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە مزگەوتێکی شاری جەلال ئابادی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، هەشت ئەندامی یەک خێزان کوژراون.


زیا ئەلحەق، پارێزگاریی ویلایەتی نەنگرهار لەوباریەو وتوویەتی، "کوژراوەکان پێکهاتوون لە پێنج برا و سێ ئامۆزا، لە ناو مزگەوتەکەدا کوژراون هێزە ئەمنییەکان لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکەن".


وتیشی، "زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی کیشەیەکەوە بووە لەسەر پارچە زەوییەک".

ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە دەست چەکی بێ مۆڵەتەوە دەناڵێنێت و ڕۆژانە چەندین کارەساتی لەو شێوەیەی تێدا ڕوودەدات، ئەو تاوانەش لە ڕەمەزاندا و لەناو مزگەوت و لەکاتی نوێژدا ئەنجام دراوە، واتە هەموو سنورێکی تێدا بەزێنراوە.