ناس کورد-
لە قەزای سەیدسادق ژنێک بە چەقۆ پیاوەکەی کوشت، نەخۆشخانەی قەزاکەش دەڵێت، چەقۆیەک لە دڵی پیاوەکە دراوە و تا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە خوێن لە جەستەیدا نەماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بنکەی پۆلیسی سەیدسادق (یەکشەممە 18ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای سەیدسادق ژنێک پیاوەکەی خۆی کوشت."
وتیشی، "لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ژنەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە."
هاوکات بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزاکە "ناس کورد"ی وت، "تەرمی پیاوەکە هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و چەقۆیەک بەسەر دڵییەوە بووە،."
وتیشی، "تاوەکو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکە پیاوەکە خوێن لە جەستەیدا نەماوە و گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە."