گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کۆمسیۆن لەبارەى وادەى هەڵبژاردنەکان ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.18 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن لەبارەى وادەى هەڵبژاردنەکان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە وادەی خوێدا دەکرێت کە 10ی تشرینی یەکەمە و "بە هیچ شێوەیەک گۆرانکاری لەو وادەیەدا ناکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنەکە (18ی نیسانی 2021) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، پابەندبوونی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دووپاتکردووەتەوە "بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە کە دەنگدەران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێی ڕازی بن و پەسەندی بکەن".


کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا 253 مۆڵەتی داراوە بە دامەزراندنی پارتی سیاسی، هەروەها 63 داواکاریشی پێی گەیشتووە بۆ دامەزراندنی پارتی سیاسی نوێ و 11 هاوپەیمانی داوایان پێشکەشکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، 118 پارتی سیاسی داواکاریان پێشکەشکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، هەروەها 12 هاوپەیمانی دیکەش تۆمار کراون.


کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، "هەروەها 478 کەس خۆیان کاندیدکردووە بۆ پەرلەمانی داهاتوو، لەو ژمارەیە پێنج کەسیان لە پێکهاتەی ئێزیدین و هەشت کەسیان کاندیدی پێکهاتەی سابیئین و نۆ کاندیدیان کوردی فەیلیین و حەوت کاندیدیش پێکهاتەی کریستیانیین، و 140 کاندیدی دیکەش کاندیدی لایەنە سیاسییەکان و چوارکاندیدیش لە هاوپەیمانی سیاسین".