گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حاڵەتێکی جەڵتە لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکا تۆمارکرا

2021.04.18 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتێکی جەڵتە لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکا تۆمارکرا

ناس کورد-

لە کەنەدا دووەمین حاڵەتی جەڵتە لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکای دژە کۆرۆنا تۆمارکرا، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی وڵاتەکە دەڵێن، بەردەوام دەبن لەسەر بەکارهێنانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسانی تەندروستیی کەنەدا (یەکشەممە 18ی نیسانی 2021) لە تویتەر ڕایانگەیاند، لە ناوچەی ئەلبێرتای ڕۆژئاوای وڵاتەکە، کەسێک لەدوای ئەوەی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازینیکای پێدراوە، توشی جەڵتە بووە، بەڵام چارەسەری بۆ کراوە و تەندروستیی بەرەو باشبوون دەچێت.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو یەکەمین حالەتی لەو جۆره لە کەنەدا له ئافرەتێکدا ڕاگەیەنرا کە هەمان ڤاکسینی وەررگرتووە.

 

لەئێستادا لە هەرێمی کوردستانیش چەند جۆرێک لە ڤاکسینەکان بەردەستن بۆ کوتانی هاووڵاتیان و یەکێک لەوانەش ڤاکسینی ئەسترازینیکایە، بەڵام تائێستا بەشێک لە هاووڵاتیان لە بەکارهێنانی دەترسن و بەرپرسانی تەندروستییش هانی هاووڵاتیان دەدەن بچن خۆیان بکوتن و دەڵێن، "تاکە ڕێگەی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا بەکارهێنانی ڤاکسینە."

 

لەماوەی ڕابردووشدا بەهۆی گومانەکان لەسەر ڤاکسینی ئەسترازینیکا، وڵاتی دانیماڕک بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی لە وڵاتەکەی ڕاگرت.