گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی ’’گیان لەدەستدانی نەخۆشێک بە دەرزی هەڵە’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.04.18 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’گیان لەدەستدانی نەخۆشێک بە دەرزی هەڵە’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لەشاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی گیان لەدەستدانی نەخۆشێک بە دەرزی هەڵە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەتدەکەنەوە و دوورە لەڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لەشاری هەولێر ڕایگەیاند،  له چه ند په يج و ماڵپەڕێک هەوالى مردنى كەسێك به ناوى (جلال عزيز) له نەخۆشخانەکەمان به دەرزى هەڵە، بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەو هەواڵە دووره له ڕاستى و سەرلەبەری هەواڵەکە ڕەت دەکەینەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوبراو توشى جه لتەى دڵ ببوو پيش دوو روژ، دواتر گەیەنرابووە نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ و قه ستەرەى دڵی  بۆ کرا و له ژير چاودێرى پزيشكیدا بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستیی جێگیر نەبوو و توشی پەککەوتنی دڵ ببوو بەهۆی جەڵتەکەوە، هەر لە هەمان هۆکار دڵی لە لێدان کەوت و گیانی لەدەستدا."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "ئێمە هەموو چارەسەرێکمان بێ کەموکوڕی بۆ کردووە و سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە."