گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەیەک لە برادۆست ڕوویدا

2021.04.18 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەیەک لە برادۆست ڕوویدا

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی برادۆست بڕێک تی ئێن تی بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى بریندار بوو، بەهۆی برینەکەیەوە ڕەوانەی هەولێر کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 5:30 خولەک لە شوێنێک پێی دەگوترێت (کوچی هاجەرێ) بڕێک TNT بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە و شوفێرەکەی بەسەختی برینداربوو".

 

ڕوونیكردەوە، "ئەو كەسەی برینداربووە بە ناوی ( فەسەڵ جەميل ئەحمەد) تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی گوندی سۆریایی سەر بە ناحیەی بجیلە و خێزاندارە. بە ئامانجی کردنی گژوگیای بەهاری چووەتە ئەو شوێنە".

 

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ڕاشیگەیاند، "شوفێرەکە دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لەهەولێر کرا.