گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ 8000 کەس بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتراون.. چەندیان تەندروستییان تێکچووە؟

2021.04.18 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ 8000 کەس بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتراون.. چەندیان تەندروستییان تێکچووە؟

ناس کورد-

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، تاکو ئێستا نزیکەی هەشت هەزار کەس لە سلێمانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتراون و هیچ کەسیشیان کێشەی تەندروستییان بۆ دروست نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "بەشێکی هاووڵاتیان بە ترسێکەوە لە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەڕوانن، بەڵام بە وتەی کاربەدەستانی تەندووستی، هەتاکو ئێستا لە شاری سلێمانیدا نزیکەی 8 هەزار کەس خۆیان کوتاوە و هیچ کێشەیەکی ئەوتۆ درووستنەبووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاکو ئەمڕۆ هیچ کێشەیەکی ئەوتۆمان نەبووە، سەرەتا وەک خشتەی جیهان کە دەستیانپێکرد پێکوتەکە بۆ پزیشک و کارمەندی تەندرووستییە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاری هاوڵاتیانمان کردووە و شانبەشانی کارمەند و پزیشکان کە ژمارەیان 14 هەزار کەسە هاوڵاتیانیشمان کوتاوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " شەپۆلی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر جۆری گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسەکەیە، کە گۆڕانکارییەکی کەمی لە خۆیدا کردووە، بەڵام ڕێگاکانی خۆپاراستن و چارەسەر وەک خۆیان دەمێننەوە.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 130 هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و زیاتر لە سێ هەزار و 800 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.