گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێ بەرپرسیار بوو؟

عەبادی: ساختەکارییەکی زۆر كرا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی كەركوك

2021.04.18 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادی: ساختەکارییەکی زۆر كرا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی كەركوك

ناس کورد-

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند، ساختەکاری و هەڵەی زۆر كرا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 لە كەركوك.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر عەباد کە ئێستا سەرۆکى هاوپەیمانێتی نەسرە لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی شەرقییە (18 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" دیویەتی وتی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەرپرسە لەو ساختەکارییەی لە ساڵی 2018دا ئەنجام درا.

 

وتیشی، "برادەران هاوپەیمانی فەتح پێیان وتم کە لیستی نەسر لە پێش زۆربەی لایەنەکانەوە بووە لە هەڵبژاردنەکەدا."

 

حەیدە عەبادی باسی لەوەشکرد، حکومەتی عەبدولمەهدی خۆپیشاندەرانی کوشتووە و دەڵێت، "شەهیدانی خۆپیشاندانی تشرین تەنها میدیایان بەدەستەوە بوو، خۆپیشاندانەکەش هۆشدارییەک بوو بۆ دەسەڵاتداران."

 

وتیشی، کارەسات ئەوەیە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز تۆمەتباربکەیت بە پیلانگێڕی و جەختی کردەوە کە "لایەنێکی دیاریکراو کونسوڵگەری ئێرانی سوتاند لەو کاتەدا."


عەبادی وتیشی، بەڵگە و نیشانە بابەتییەكان لەسەر ئەوەن كوشتنی بەرپرسی دارایی حەشد قاسم نەزیف بەهۆی دەستبردنی بوو بۆ بندیوارەكانی حەشد و "تاوانێكی دڵڕەقانە بوو".