گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لە ڕانیە شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو دانیشتووی گەڕەکێکدا ڕوویدا

2021.04.18 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
لە ڕانیە شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو دانیشتووی گەڕەکێکدا ڕوویدا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو گەنجی دانیشتووی گەڕەکێکدا ڕوویدا و بەهۆیەوە یەکێکیان بە سەختی بریندارکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شاری ڕانیە شەڕە چەقۆ لە نێوان دوو ڪەسی لەدایکبووی سەرووی ساڵی 2000 ڕوویدا و کەسێک بە سەختی بریندارکرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانمان دەستبەجێ گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەرکەوت لە ڕووداوەکەدا ڪەسێك بریندار بووە بەناوی ( پ، ع، ع) لە ڕەگەزی نێر کە تەمەنی 21 ساڵ پیشەی ڪاسبە و لە ئێستادا باری تەندروستیی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشڪدایە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کەسەکەی تریش بەناوی (س، خ، ٲ) لە ڕەگەزی نێر تەمەنی 20 ساڵە و پیشە ڪاسبە دەستگیرکرا کە هەردووکیشیان دانیشتووی گەڕەکێکن."

 

ئەوەش هاتووە، "بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان شەڕی نێوان ئەم دوو کەسە لە ئەنجامی دەمەقاڵێ بووە و بریندار بوونی ( پ، ع، ع) لێکەوتۆتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوە کرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی تۆمەتبار ( س، خ، ٲ) بە پێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەرداوەمە."