گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حیكمە: بەشداركردنی هەموو پێكهاتەكان لەحكومەتی داهاتوو شكستە

2021.04.18 - 08:19
App store icon Play store icon Play store icon
حیكمە: بەشداركردنی هەموو پێكهاتەكان لەحكومەتی داهاتوو شكستە

ناس کورد-

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی ڕەوتی حیكمە رایگەیاند، بیرۆكەی بەشداركردنی سەرجەم لایەنەكانی پێكهاتەكانی عێراق لەحكومەتی داهاتوو شكستی بەدوادا دێت و قۆناغی داهاتوو دەبێت دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەلیغ ئەبو گەلەل لە میزگردێكی كڵەب هاوس (17 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" بەشداری تێدا كردووە جەختی كردەوە هەوڵ دەدەین لە هاوكێشەی قۆناغی داهاتوو بەشداركردنی سەرجەم لایەنەكان لە حكومەت نەمێنێت و "چیتر سەردەمی سازان و تەوافوق بەسە و كۆتاییهات".

 

گەلەل وتیشی، "پێمانوایە چیتر كاتی ئەوەیە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەبێت و كام لایەنەی شیعە 100 كورسی بەدەستهێنا، ئەوە دەبێت بچێت لە كورد و سوننە بیگەیەنێتە 180 كورسی و دەسەڵات بگرێتە دەست و ئەوانیتر با ئۆپۆزسیۆن بن و ڕاستی بكەنەوە و ڕەخنەی لێ بگرن وەك هەر ئەزموونێكیتری سەركەوتووی دنیا."

 

بڕیارە لە 10 ئۆكتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەرێوەبچێت و تا ئێستا 250 حیزبی سیاسی خۆیان لە كۆمسیۆن تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لەم وێستگە سیاسییە.