گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناس مەرجی بارزانی بۆ هاوپەیمانێتی لەگەڵ شیعەكان ئاشكرا دەكات

2021.04.18 - 00:09
App store icon Play store icon Play store icon
ناس مەرجی بارزانی بۆ هاوپەیمانێتی لەگەڵ شیعەكان ئاشكرا دەكات

ناس کورد- 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەمەرجی گرتووە لەگەڵ ئەو لایەنە شیعانەی داوای هاوپەیمانێتییان لێكردووە كە زۆرینەیەكی شیعی و سوننە كۆ بكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەمیش وەك زۆرینەیەكی كوردی لەگەڵیاندا بەشدار بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەلیغ ئەبو گەلەل ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە بە "ناس كورد" ی راگەیاند (17/ 4/ 2021) نزیكبوونەوەی ئێمە لەپارتی و یەكێتی و داواكاریمان بۆ هاوپەیمانێتی بۆ پێش هەڵبژاردنە بەڵام ئەوەش دەزانین كورد دەنگ بۆ شیعە نادەن و بەپێچەوانەشەوە بەهەمانشێوەش لەگەڵ سوننە، بەڵام ئێستا دەست پێ بكەین رەنگە 10 ساڵیتر بگەینە ئەو قۆناغە. 

 

گەلەل وتیشی "مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ هاوپەیمانێتی داوای ئەوەی كردووە زۆرینەیەكی شیعە و سوننە كۆ ببنەوە بۆ ئەوەی ئەویش بتوانێت بەشداربێت لەگەڵیان، بەڵام سائیرونی سەدر بۆ نمونە سوورن لەسەر ئەوەی بەتەنها بەشداربن. 

 

ئەبو گەلەل وتیشی "بارزانی پێیوایە ئەو ناتوانێت لەگەڵ لایەنێك ببێتە هاوپەیمان زۆرینەی شیعە و سوننە نەبێت و لەوەشدا حساباتی خۆی هەیە و رەنگە ناهەقی نەبێت، بەڵام ئەوە لەئێستا بۆ ئێمە رەنگە نەكرێت". 

 

بڕیارە لە 10 ئۆكتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەرێوەبچێت و تا ئێستا 250 حیزبی سیاسی خۆیان لە كۆمسیۆن تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لەم وێستگە سیاسییە جومگەییە.