ناس کورد-
لە هێرشێكى ڕێكخراوى داعش لە گوندى "البو شهاب" لە پارێزگاى كەركوك، ئەندامێكى هێزە ئەمنيەكان كوژرا و سيانى تر بريندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەيەكى ئەمنى (17ى نيسانى 2021) بە "ناس"ى ڕاگەياند، بەهۆى ئەو هێرشەی چەكدارانى داعش لە گوندى "البو شهاب" كرديانە سەر هێزە ئەمنيەكان، ئەندامێكى ئەو هێزانە كوژراوە و سيانى تريش بريندار بوون.
سەرچاوەكە باسى لەوەشكردووە، سەرەتا چەند هاوەنێك نران بە گوندەكەوە ئەوەش بۆ ئاسانكارى بۆ چەكدارانى داعش تا بچنە ناوەوە، دواى ئەوەش هێزە ئەمنيەكان ڕووبەڕوويان بوونەتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشى بە "ناس" وتووە، هێزە ئەمنيەكان و پاڵپشتى سەربازيش گەيشتوونەتە شوێنى ڕووداوەكە و پرۆسەى گەڕان بەدواى ئەو چەكدارانەدا دەستى پێكردووە.