ناس کورد-
توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ مشتومڕەکانی چۆنێتی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای یەکلایی کردەوە و ئاشکرایکرد، ڤایرۆسەکە تەنها لە ڕێگەی کەسی توشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر و بەهیچ شێوەیەک تەنەکان، ڕووەکان و کەلوپەلە جیاوازەکان ڤایرۆسەکە ناگوێزنەوە، ئەوەش هاتووە، مەترسیدارترین هۆکاری گواستنەوەی کۆرۆنا لەو کەسانەوەیە کە نیشانەی ڤایرۆسەکەیان نییە و نازانن کە توشبوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشی ئەمەریکی، بەریتانی و کەنەدی کە لە گۆڤاری "لانسیت" بڵاوکراوەتەوە ( 17ی نیسانی 2021) ئاماژە بەوە کراوە، " بەڵگەی حاشاهەڵنەگر دەریخستووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە لەڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر، ئەوەش بەڕێگای پژمین، کۆکە، دەرپەرینی پڕژ لەکاتی قسەکرن و هەناسەداندا".
توێژینەوەکە جەختیکردووەتەوە، " دەبێت ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی زانیارییەکانی لەباری چۆنێتی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە ڕاست بکاتەوە، چونکە تەنها ڕێگە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤیارۆسەکە تەنها کەسی توشبووە، ڕووەکان، تەنەکان و کەلوپەلەکان تەنانەت ئەگەر بە ڤایرۆسەکەش پیسبن نەخۆشییەکە ناگوازێزەوە بۆ کەسانی تر".
خۆسیێ لویس جیمینیز، کە یەکێکە لە بەشداربووانی توێژینەوەکە لەوبارەیەوە وتوویەتی، " بەڵگەکان لەسەر گواستنەوەى پەتاکە لەڕێگەی هەواوە یەکلاکەرەوەیە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێگەی دەستدان لەتەن و ڕووە پیسبووەکان بە ڤایرۆسەکە یاخود لە ڕێگەی دلۆپی گەورەوە نییە".
جیمینز، جەختیلەوەکردووەتەوە، " لەبری ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریی بڵاوبکاتەوە لەبەکارهێنانی ماددە پاگژکەرەوەکان بۆ پاکردنەوەی سەرتەنەکان و ڕووەکان و مەترسی پیسبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە لە ئێستادا زانیارییەکانی نوێ بکاتەوە و تەنها جەخت بکاتەوە لەسەر پۆشینی دەمامک وکواڵێتییەکەی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی جەنجاڵ و شتنی دەست بە ئاو وسابوون و گرنگیدان بە سیستمی هەواگۆڕکێ".
ئەو زانایە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، " مەترسیدارترین و کاریگەرترین ئەو ڕێگایانەی کە دەبنە هۆی گۆاستنەوەی پەتاکە بۆ کەسانی تر، ئەو کەسانەن کە نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرناکەوێت و ئاگایان لەخۆیان نییە کە نەخۆشن، بۆیە لە40%ی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا بەو شێوەیە توشبوون کە پێی دەڵێن( گۆاستنەوەی بێ دەنگ)".