گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لە بەغداوە وادەی ناردنی پشکی هەرێم لە بودجە ئاشكراکرا

2021.04.17 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەغداوە وادەی ناردنی پشکی هەرێم لە بودجە ئاشكراکرا

ناس کورد- 

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی دەست بەخەرجکردنی بودجە بکات بەپشکی هەرێمی کوردستانەوە، دەشڵێت، ئەگەر لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لانەبرێت ئەوا بودجە بۆ هاووڵاتیان نایەت، بەڵکو بۆ سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیاکان دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 17ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "وەک بریارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عیراق ڕێنماییەکانی تایبەت بەبودجەی عیراق تەواو بکات و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجکردنی بودجە بکات بەپشکی هەرێمی کوردستانەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی گرنگ و مایەی دڵخۆشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە ئەوەیە کەبەهاتنی پشکی هەرێم مەسەلەی لێبڕینی موچە نەمێنێت و حکومەتی هەرێم ئەو مافەی فەرمانبەران بگەرێنێتەوە بۆ خاوەن ماف و دەبێت لەکاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین موچە بەخەڵکی موچەخۆر بدات." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خۆ ئەگەر وانەبێت ئەوا پشکی هەرێم بۆ خەڵک نایەت، بەڵکو بۆ کەسانێکی کەمی سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیای زەبەلاح دێت."