گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرستارێك بە تۆمەتى هەڕەشەكردن بۆ كوشتنى جێگرەكەى بايدن دەستگير كرا

2021.04.17 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
پەرستارێك بە تۆمەتى هەڕەشەكردن بۆ كوشتنى جێگرەكەى بايدن دەستگير كرا

ناس کورد- 

پۆليسى فلۆريدا بەتۆمەتى هەڕەشەكردن بۆ كوشتنى "كامالا هاريس" جێگرى جۆ بايدن، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا پەرستارێكى ژنى دەستگير كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "ميامى هيراڵد"ى ئەمريكى (17ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، "نێڤيان پێتيت فيليپس"ى تەمەن 39 ساڵ، كە پەرستارێكە لە شارى ميامى لە ولايەتى فلۆريدا، چەندين تۆمارى ڤيديۆيى تۆمار كردووە و ناردوويەتى بۆ هاوسەرەكەى و لە گرتە ڤيديۆييەكاندا قسەى دەربارەى كوشتنى "كامالا هاريس" كردووە.

 

لەلايەكى ترەوە گۆڤارى "بزنس ئينسايدەر" ئاماژەى بەوەداوە، سكاڵاكەى سەر نێڤيان تێيدا هاتووە كە ناوبراو هەڕەشەى كوشتنى جێگرى سەرۆكى ئەمريكا و زيانى جەستەيى لێكردووە، ئەو هەڕەشانەش لە نێوان 13 بۆ 18ى شوبات كراوە.

 

تۆڕى CNBC ئەوەى ئاشكرا كردووە، خزمەتگەوزارى نهێنى گوێيان لە پەيوەندييەكانى ئەو پەرستارە و هاوسەرەكەى كە زيندانيكراوە بووە لەسەر تۆڕى Jpay كە ڕێگەى بە زيندانيكراوەكان دەدات پەيوەندى بە كەسوكاريانەوە بكەن.

 

بەپێى گرتە ڤيديۆييەكان "نێڤيان" ڕقى خۆى بۆ هاريس و بايدن و چەندين كەسايەتى تريش پيشان دەدات لە يەكێك لە گرتە ڤيديۆييەكاندا وتويەتى "كامالا هاريس، دەمريت و بەڕاستى ڕۆژەكانت كۆتاييان هاتووە"، لە يەكێكى تر لە گرتە ڤيديۆييەكاندا ئاماژەى بەوەداوە "دەچم بۆ مەيدانى گولـلە تەقاندن، سوێند بەخودا ئەو ڕۆژەى تێيدا دەمريت 50 ڕۆژى دواى ئەمڕۆژەيە، بۆيە ئەمڕۆژەت لەبير بێت".

 

هەروەها لە گرتە ڤيديۆييەكەدا دەردەكەوێت كە دەچێت بۆ مەيدانى گولـلە هاويشتن و دواى مۆڵەتى بەدەستهێنانى چەكێكى كردووە كە شاردويەتييەوە.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكان، توڕەيى پەرستارەكە لە هاريس ئەوەيە كە بەڕەگەز ئەفريقى نييە و ئاسياوى - جامايكييە، هەروەها لەكاتى دەستبەكاربوونى دەستى نەخستووەتە سەر كتێبى پيرۆز و دەستى كردووە بەناو جانتاكەيدا.

 

نێڤيان كارەكەى لە نەخۆشخانەى ميامى لەدەستداوە و ئەگەريشى هەيە سزاى 5 ساڵ زيندانى بەسەردا بسەپێنرێت، ئەگەر تۆمەتەكانى بەسەردا ساغ بوويەوە.