گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەک پێشێلکردنى سەروەرى عێراق باسى لێوە دەکرێت

ئەمریکا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە ئاسمانى عێراقەوە چاودێرى دۆخەکە دەکات

2019.06.08 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە ئاسمانى عێراقەوە چاودێرى دۆخەکە دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بۆ بەرگرتن بە هەڕەشەکانى ئێران، ئەمریکا بەنیازە لە ئاسمانى عێراقەوە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان چاودێرى دۆخەکە بکات و ناردنى هێزى زیاتری ئەمریکیش بۆ ناوچەکە بەدوور نازانرێت. . کێنس ماکنزی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەشارى بەغدادەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە ئاسمانى عێراق و ناوچەی کەنداو بڵاودەکەنەوە، بۆ ئەوەی بەوردی چاودێری دۆخی ناوچەکە بکەن. . بەوتەى ماکنزى،وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو لەلایەن رژێمى ئێرانەوە، زیادکردنى هێزەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە بەدوور نازانرێت. . فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە وڵاتەکەى هەڕەشەکانی ئێرانی بە هەند وەرگرتووە، پێشبینی ئەوەش ناکەن لە ئێستادا ئەگەری هێرشکردنە سەر هێزەکانیان لەلایەن ئێرانەوە لە ئاستێکی نزمدابێت. . هاوکات عەلى جبار ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیژنەى ئاسایش و بەرگرى ئەو لێدوانەى ماکنزى ئامانج لێى کۆکردنەوەى زانیارییە لەبارەى بارەگاکانى حەشدى شەعبى و سیخوڕیکردنە لەسەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى. . پەرلەمانتارەکەى عێراق ئەو کارەى ئەمریکا وەک پێشێلکردنى سەروەرى عێراق ناودەبات و داوا لە حکومەتى عێراق رێگە بە ئەنجامدانى کارێکى لەو جۆرە نەدات.   .