گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێبڕینی موچە

ڕوونکردنەوەی نوێ لەبارەی سەپاندنی ’’باج و لێبڕینی موچە’’

2021.04.17 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەی نوێ لەبارەی سەپاندنی ’’باج و لێبڕینی موچە’’

ناس کورد- 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، باج و لێبڕین لە موچەی فەرمانبەران لە یاسای بودجەی عێراقدا رەتكراوەتەوە، دڵنیاییش دەدات، هیچ دەقێك نییە رێگە بەلێبڕین لە موچەی فەرمانبەرانی حكومەت بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق (شەممە 17ی نیسانی 2021) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "لیژنەی دارایی لە پێداچوونەوە و گفتوگۆكردنی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بابەتی لێبڕینی لە مووچەی فەرمانبەران رەتكردووەتەوە و لەناو پڕۆژە یاساكەدا لایبردووە و جگەلەوەش لە یاسای بوجەی 2021 دا هیچ دەقێك نییە رێگەبدات بە لێبڕین لە موچەی فەرمانبەرانی حكومەت و رێگەش بەحكومەت نادات ئەو كارە بكات، ئەگەر لەژێر هەرناوێكدا بێت جا بەناوی باج یان هەرناوێكی ترەوە بێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتر حكومەتی عیراق دەیویست ماددەی 113ی ساڵی 1982 جێبەجێبكات، ئەویش بەناوی باجەوە بڕێك لە موچەی فەرمانبەران ببڕێت، بەڵام ئەوكات ئەم یاسایە بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵی  لەسەردەمی نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی راگیرا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو بڕیارەی حكومەتی عیراق كە باسی لێدەكرێت دورە لە ڕاستییەوە، لە راستیدا حكومەت دەتوانێت لە رێگەی ترەوە كێشە داراییەكانی چارەسەر بكات، وەك دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی چارەسەری كورتهێنانی بودجە بكات نەك بڕینی بڕێك پارە لە مووچەی فەرمانبەران."