گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاكان جبوری: پێشمەرگە چەك و تەقەمەنی فیرقەی دوازدەیان تاڵانكرد

2021.04.17 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاكان جبوری: پێشمەرگە چەك و تەقەمەنی فیرقەی دوازدەیان تاڵانكرد

ناس کورد- 

ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك راگەیاند لە ساڵی 2014 داعش نەگەیشتنە فیرقەی 12 سوپای عێراق، بەڵكە چەك و تەقەمەنییەكانیان تاڵان كرا و برا لەلایەن پێشمەرگەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبوری لە دیداری (هنا بغداد) كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 17 نیسانی 2021) باسی لەوەكرد چەك و تەقەمەنی فیرقەی 12 سوپای عێراق كە لەكەركوك بوون تاڵان كراوە و براوە و دەوڵەتیش چاك ئەزانێت و شتەكە بەتۆماركراوی هەیە. 

 

لەوەڵامی ئەوەشی كێ ئەو كارەكەی كردووە، پارێزگاری كەركوك وتی "پێشمەرگە ئەو چەكانەیان بردووە". هەروەها باسی لەوەكرد كەرەستەكانی فیرقەكە ئۆتومبیل و تانك و چەك بوون و لەناو سنوری شاری كەركوكدا بوون لەشەڕا نەبوون هەتا ببرێت. 

 

فیرقەی 12 سوپای عێراق بەرپرس بوون لە ئاسایشی كەركوك لە ساڵی 2014 بەڵام لەگەڵ كەوتنی موسڵ و پاشان سەلاحەدین، ئەوانیش داڕووخان و شارەكەیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد. لەدوادیداری رۆژنامەوانیشدا نوری مالیكی كە ئەوكات سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بووە ئەو داڕووخانەی هێزە ئەمنییەكانی بە "پلانگێڕی" دایە قەڵەم و وتیشی "یاداشتەكانی خۆم لەوبارەیەوە نووسیوەتەوە و بڵاوی دەكەمەوە".