ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە پۆلیسێک کوژرا، شەش کەس خۆیان ڕادەستی پۆلیس کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (شەممە 17ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە هاووڵاتیەک درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە، شەش کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرجەمیان بە ماددەی 406 سەرجەمیان ڕاگیران."
دوێنێ هەینی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ته‌رمی كه‌سێكی له‌دایكبووی ساڵی 1978 كه پیشه‌ی پۆلیس بووە له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ڕاپه‌ڕین، گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە شوێنه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌بووە و دواتر دەرکەوت کە لە شەڕێکدا کوژراوە.