گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەی کێن؟

هاوپەيمانیی نێودەوڵەتى: ئەوانەى كاروانەكانمان دەكەنە ئامانج داعش نين

2021.04.17 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەيمانیی نێودەوڵەتى: ئەوانەى كاروانەكانمان دەكەنە ئامانج داعش نين

ناس کورد- 

هاوپەيمانیى نێودەوڵەتى دژى داعش دەربارەى بەئامانجگرتنى كاروانە لۆجستيەكانيان بڵاويكردەوە، ئەوانە داعش نين، بەڵكو گروپە چەكداريەكانى دەرەوەى ياسان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوپەيمانیى نێودەوڵەتى (17ى نيسانى 202) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاويكردووەتەوە، بيركردنەوەيەكى هەڵە هەيە كە گوايە چەكدارانى داعش و گروپەكانى سەر بەو ڕێكخراوە هێرش دەكەنە سەر كاروانە لۆجستيەكانى هاوپەيمانان لە عێراق.

 

ئەوەش هاتووە، بەڵام ئەوە هەڵەيە و ئەوانەى هێرش دەكەنە سەر ئەو كاروانانە و بنكەكانى ئەمريكا لە عێراق گروپە چەكداريەكانى دەرەوەى ياسان.

 

هاوپەيمانێتيەكە جەختيلەوەشكردووەتەوە، ئەو كاروانانەى هێرشيان دەكرێتە سەر گروپە مەدەنيە عێراقيەكانن و گرێبەستيان لەگەڵ هاوپەيمانى نێودەوڵەتى هەيە.

 

ناوبەناو لە ڕێگەى بۆمبى چێنراوەوە هێرش دەكرێتە سەر كاروانە لۆجستيەكانى هاوپەيمانان بەتايبەتى لە پارێزگاكانى ناوەڕاستى عێراق، زۆرينەى هێرشەكان تەنها زيانى مادييان لێ دەكەوێتەوە.