گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا

2021.04.17 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، لە 95%ی هاووڵاتیانی عێراق ئەوبەشە خۆراکەیان بەتەواوەتی وەرگرتووە کەپێش مانگی ڕەمەزان لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە  دابەشکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو بەشەخۆراکێکی دیکە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ( 17ی نیسانی 2021) کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە، "فەرمانگەی چاودێری بازرگانیی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر دروستی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان لە هەموو پارێزگانی عێراق".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو ڕێکارە بەمەبەستی دڵنیابوونە لە گەیشتنی هەموو بابەتەکانی نێو فۆرمی خۆراک بەشێوەیەکی دروست و دادپەروەرانە بەهەموو هاووڵاتیان".  

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بە فەرمانی ڕاستەوخۆی عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق، تیمی چاودێری لە هەموو پارێزگاکاندا پێکهێنراوە کە وردبینی لە گەیشتنی ئەو بەشە خۆراکە دەکەن بەدەست هاووڵاتیان، بەتایبەتی خێزانە هەژار و کەم دەرامەتەکان". 

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، " لە ئێستادا لە 95%ی هاووڵاتیان بەشە خۆراکی یەکەمیان پێی گەیشتووە و بڕیارە  لە هەفتەی داهاتوودا بەشەخۆراکی دووەم بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبکرێت، کە بریتییە لە برنج، ڕۆن، شەکر، ئاردی نان و ئاردی سفر".