گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئیتڵاعات وێنە و ناسنامەی تۆمەتباری هێرشەکەى نەتەنزی بڵاوکردەوە

2021.04.17 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئیتڵاعات وێنە و ناسنامەی تۆمەتباری هێرشەکەى نەتەنزی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى هەواڵگریی ئێران ناسنامەی ئەو تۆمەتبارەى ئاشکرا کرد کە بە هێرشکردنە سەر وێستگەى ئەتۆمى نەتەنز تێوەگلاوە، بەڵام ئەو تۆمەتبارە ئێرانی بەجێهێڵاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (17ى نیسانى 2021) کەناڵى فەرمیى ئێران بڵاوى کردەوە، وەزارەتى هەواڵگریی ئێرانى ناسنامەى ئەو گومانلێکراوەى دیاریکرد کە هێرشى کردە سەر وێستگەى نەتەنزی ئەتۆمى کە دەکەوێتە پارێزگاى ئەسفهانەوە.

 

ئەو کەناڵە وێنەى تۆمەتبارەکەشى بڵاو کردەوە کە ناوى ڕەزا کەریمیە و لەوێستگەکەدا کارى کردووە و چەند ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى هێرشەکە ئێرانى بەجێهێشتووە.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەنگاوى پێویست و یاسایى بۆ دەستگیرکردن و گەڕاندنەوەى بۆ ئێران دەگیردرێتەبەر.

 

بەپێى میدیاکان، ئەو گومانلێکراوە تەمەنى 43 ساڵە و لەئێستاشدا ئێران داواى لە پۆلیسى ئینتەرپوڵ کردووە دەستگیر و ڕادەستبکرێتەوە کە ئەوەش ڕێوشوێنێکى زۆرى پێویستە.

2-89.jpg?w=770&resize=770%2C513

پێشتریش ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاوى کردەوە، بەرپرسانى ئەمەریکى و ئیسرائیلى ڕۆڵیان لە ڕوداوى هێرشکردنە سەر ئەو ویستگە ئەتۆمیەى ئێرانیدا هەبووە.

 

ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردوو، تەقینەوەیەکى بەهێز لەوێستگەى ئەتۆمیى نەتەنزی ئێران ڕوویدا کە کاریگەرى کردووەتە سەر سیستمى کارەباى ناوخۆیى دامەزراوەکە و ئەوەش کارەبا دەداتە ئامێرەکانى سەنتەر فیوچ لەژێر زەویی وبەوهۆیەوە لەناوبراوە، تارانیش بەرپرسیارێتى ئەو کارەى خستە ئەستۆى تەلئەبیب.