گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕێژەى ناپاکی ژنانی ئەوروپا چوار ئەوەندە زیادیکردووە، ئەڵمانییەکان لە پێشەوەن (ڕاپرسییەک)

2019.06.08 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێژەى ناپاکی ژنانی ئەوروپا چوار ئەوەندە زیادیکردووە، ئەڵمانییەکان لە پێشەوەن (ڕاپرسییەک)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە نێوان پیاوان و ژنانی ئەورپی، کامیان زیاتر زیاتر خواستى ناپاکییان هەیە و کامیان بەوەفاترن؟ ئایا بۆچوونی کۆمەڵگەی ئەوروپی گۆڕاوە لەبارەى ناپاکی ژنان؟ بەپێی ڕاپرسییەکی پەیمانگای IFOPی فەڕەنسی لەگەڵ پێنج هەزار ژنی ئەوروپی کە هەزاریان فەڕەنسی بوون ئەنجامیداوە دەردەکەوێت، حاڵەتەکانى ناپاکی ژنان لە زیادبووندایەبەڵام هێشتا ڕێژەى ناپاکی پیاوان زیاترە. . لە کۆمەڵگەى ئەوروپی ئازادی ژنان و مافی تاک زۆر زیاترە و ناپاکیش زیادی کردووە، بەڵام بەپێی ڕاپرسییەکە، هێشتا کۆمەڵگەى ئەوروپی بە ئەرێنی تەماشای ناپاکی ژنان دەکات و زیاتر توندترن لەسەر وەک لە ناپاکی پیاوان. بۆ نمونە، ڕاپرسییەکە پرسیاری لە هەزار ژنی فەڕەنسی سەرو 18 ساڵ کردووە، 77%ی بەشداربووان وتوویانە خزمەکانیان ناڕەزایەتی و سەرسوڕمانی خۆیان ناشارنەوە کاتێک دەبیستن ژنێک ناپاکی لە پیاوەکەى کردووە، لەکاتێکدا ئەو ڕێژەیە 23%ـە کاتێک دێتەسەر باسی ناپاکی پیاوان. . لە 50 ساڵدا ڕێژەى ناپاکی ژنانی ئەوروپی چوار ئەوەندە زیادیکردووە . هەر بەپێی ڕاپرسییەکە، لە نیو سەدەدا، ڕێژەى ناپاکی ژنان زۆر زیادی کردووە، ساڵی 1970، ڕێژەکە 10% بووە، ساڵی 2001 بووە بە %24 و لە ساڵی 2014دا گەیشتووەتە %32. بەڵام لە ئەمساڵدا، سێ بەشی ئەو ژنانەى لە ڕاپرسییەکەدا بەشدار بوون دانیان بەوەدانناوە پەیوەندی سێکسییان لەگەڵ کەسی تر، جیاواز لە هاوبەشەکانیان، هەبووە. . هۆکارەکان چین؟ . بەپێی ڕاپرسییەکە، ئەو ژنانەى دانیان ناوە بە ناپاکی وتوویانە یەک هۆکاریان هەبووە ئەویش سەرنجڕاکێشانى جەستەیی یان سێکسی کەسی بەرانبەر بوو، 52%ی ژنانی فەڕەنسا وتوویانە ئەو کەسەى سێکسیان لەگەڵ کردووە تەنها سەرنجی ڕاکێشاون، ئەوەش مانای ئەوەیە ناپاکی لای ژنانی ئەوروپی بەهۆى کێشەی نێوان ژن و پیاوەوە نییە. هۆکارێکى تر نەبوونى بایەخدانە لەلایەن پیاوەکانیانەوە، 47%ی ژنە فەڕەنسییەکان وتوویانە کە هاوسەرەکانیان بەپێی پێویست گرنگی و بایەخیان پێ نادەن، 18%ی ژنانیش وتوویانە وەک پەرچەکردارێک بۆ ناپاکی پیاوەکەى، ناپاکی کردووە. . ئەڵمانییەکان لە سەرەوەدان و ئیسپانییەکانیش بەوەفاترینن . لەسەر ئاستى ئەوروپا، توێژینەوەکە دەریخستووە ژنانی ئەڵمانیا لە سەرەوەى ڕیزبەندییەکەدان، 43%ی ژنانی ئەڵمانی ناپاکی خۆیان لە هاوسەرەکانیان نەشاردووەتەوە، بەدوای ئەواندا، ژنانی فەڕەنسی دێن کە ڕێژەکەى 37%یە، پاشان ژنانی ئیتاڵی و بەریتانی لە پلەى سێیەمدان بەڕێژەى 33%، بەڵام ئیسپانییەکان بە وەفاترینین چونکە ڕێژەى ئەو ژنانەى ناپاکییانە کردووە 30% بووە.