ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری ئاگادارییەک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان وە سەرجەم بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی خوێندن ناردووە کە ناوەرۆکی هەردوو فەرمانی وەزاری ژمارە (115 و 116) کە لە 11ی نیسانی 2021ەوە دەرچووە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکەدا (17ی نیسانی 2021) دەڵێت، "هەندێک دەنگۆ دەبیستین کە (ئەو ڕێکارانە) جێبەجێ ناکرێت، ئەم نوسراوانە فەرمانی فەرمییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت، داوامان لە گشت بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کردووە ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەی کە کێشەیان هەیە لە e-wane یان خەتی ئینتەرنێتیان ناگات یان هەر هۆکارێکی تر لیستەکانمان بۆ بنێرن، بۆیە تا بڕیاری نوێ دەردەچێت ئەم دوو فەرمانە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت تکایە."