گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێنماییەکانی بزانە

پزیشکێکی کورد 10 ڕێنمایی بۆ دابەزاندنی کێش له‌ ڕەمەزاندا بڵاودەکاتەوە

2021.04.17 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکی کورد 10 ڕێنمایی بۆ دابەزاندنی کێش له‌ ڕەمەزاندا بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە کە وەک خۆی دەڵێت گرنگن بۆ دابەزاندنی کێش لە مانگی ڕەمەزاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێنماییەکان بریتین لە:

1- خواردنی قاپێک زه‌ڵاته‌ دوای ڕۆژوو شکاندن و پێش به‌ربانگ له‌گه‌ڵ خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ک خه‌یار، کاهوو، ترۆزی له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو.

 

2-  نه‌خواردنی شیرینی، ڕۆژووه‌که‌ت به‌ میوه‌یه‌ک بشکێنه‌، له‌ بری شیرینی میوه‌یه‌کی شیرینی وه‌ک سێو، پرته‌قاڵ، لاله‌نگی، کاڵه‌ک، شووتی بخۆ؛ ڕۆژانه‌ له‌ یه‌ک بۆ سێ ده‌نک خورما زیاتر مه‌خۆ.


3- دوور بکه‌ره‌وه‌ لە خواردنی سارده‌مه‌نی، خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان، فاست فوود؛ خواردنی سووره‌وه‌کراو، به‌ز و چه‌وری و دووگ، پێستی مریشک.

 

4- ڕۆژانه‌ له‌ یه‌ک پیاڵه‌ چه‌ره‌س زیاتر مه‌خۆ؛ ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته‌ سوێر کراو نه‌بێت و به‌ کاڵی بێت.

 


5- وه‌رزشکردن ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک سه‌عات؛ باشترین کات پێش بانگی مه‌غریبه‌ یان دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ لەگەڵ زیادکردنی جووڵه‌؛ چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌پێ بۆ مزگه‌وت و کردنی نوێژی ته‌راویح سوودی زۆره‌.


6- دوای تێربوون یه‌کسه‌ر له‌ سه‌ر سفره‌ یان مێزی نان خواردن هه‌سته‌ و بڕۆ؛ له‌ قاپی بچووک خواردن بخۆ.


7- نانی تیری و هه‌ورامی به‌ تایبه‌ت ئاردی بۆر یان جۆ بخۆ له‌ بری نانی بازاڕ و سه‌موون و ناوساجی و ناوه‌شکێنه‌ و کولێره‌ به‌ڕۆن؛ له‌ بری برنجی سپی؛ برنجی قاوه‌یی یان بۆر به‌کار بهێنه‌ و به‌ پڵاو لێ بنرێت باشه‌.


8- خواردنه‌وه‌ی 10 په‌رداخ یان زیاتر له‌ ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ؛ هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌.


9- دوور بکه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و ئاماده‌کراو؛ له‌ جیاتی شه‌ربه‌تی فرێش میوه‌که‌ به‌ ساغی بخۆ.


10- ڕێکخستنی کاته‌کانی نووستن؛ دوور بکه‌ره‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی؛ به‌ ڕۆژ مه‌خه‌وه‌ و به‌ شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو: ڕۆژانه‌ یه‌ک سه‌عات بچۆره‌ به‌ر هه‌تاو له‌ نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.