گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەر ناتوانن بڕۆنە دەرەوە’’

سیاسەتمەدارێکی کورد پەیامێکی توند دەداتە ئەمریکییەکان لەبارەى هێرشەکانی سەر هەولێر

2021.04.17 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
سیاسەتمەدارێکی کورد پەیامێکی توند دەداتە ئەمریکییەکان لەبارەى هێرشەکانی سەر هەولێر

ناس کورد-

مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد لەبارەى هێرشەکانی سەر هەولێر پەیامێک ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات و داوای لێ دەکات ئەگەر ناتوانن بەرگریی لە خۆیان بکەن ئەوەش فڕۆکەخانەکە بەجێبهێڵن.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود عوسمان لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، "ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا ناتوانن بەرگریی لە خۆیان بکەن هەرکاتێک هێرشیان کرایەسەر، پێویستە فڕۆکەخانەی هەولێر بەجێبهێڵن بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی تاوەکو قوربانی مەدەنی لێ نەکەوێتەوە."

 

دەشڵێت، "بۆچی دەبێت ئێمە باجی بێ کرداریی ئەوان بدەین؟!"

me_ga.php?id=3295

شەوی چوارشەممە، 14ی نیسانی 2021، فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وتی، ئەو هێزەى هێرشەکەى هەولێرى ئەنجامداوە ئیمکانیاتی زۆری ھەبووە و پشتگیریی دەکرێت.  

  

بابەکر زێباری بە پێگەى فەرمى پارتى ڕاگەیاندووە، "ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە، توانای زۆریان ھەیە کە فڕۆکەیان ناردووە و تەقەمەنییان بەرداوەتەوە و لەو شوێنەی مەبەستیان بووە تەقیوەتەوە، کە ئەوە لە کامێراکان دەرکەوتووە، بۆیە ئەوانە چەکی باشیان ھەیە و پشتگیرییان دەکرێت، ئەگەر نا ناتوانن ئەو کارە بکەن".  

  

وتیشی، "ئەوانە، ئەو کارە لەسەر سنووری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق لەو ناوچانە دووریان بخاتەوە و ھێزی خۆیان لە شوێنی ئەوان دابنێت، یان بە ھێزی ھاوبەش پڕی بکەنەوە، ئەگەر نا ئەو جۆرە ھێرشانە بەردەوام دەبن".  

  

راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێم باسى لەوەشکرد، ئەوان ھاوپەیمانان دەکەنە ئامانج، بۆیە پێویست بوو بێدەنگ نەبن و کاردانەوەیان ھەبێت و لە تۆڵەی ئەوە، دەبووایە 20 جار ئەوانیان بۆردوومان کردبووایە، بۆیە ئەو مەترسییە بەردەوام دەبێت تا ئەوانیش بەو شێوەیە بەردەوام بن و رێگرییان لێ نەکرێت.  

  

هەروەها بەدر زیادى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق (15ى نیسانى 2021) بەناوەندى هەواڵى نیشتیمانى ڕاگەیاندووە، بەپێى زانیارى و لێکۆڵینەوە بەراییە ئەمنیەکان فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوان دوێنێ شەو فڕۆکەخانەکەى کردووەتە ئامانج لەشارى هەولێرەوە فڕیوە.  

  

ئەو پەرلەمانتارە داواش دەکات، حکومەتى فیدراڵ و هەرێم هاریکارى یەکتر بکەن بۆ ڕاگرتنى ئەو پێشێلکارییانەى کە بەمدواییانە ئەنجامدەدرێن.  

 

ئێوارەی دوێنێ ھەینی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بە توندی ئیدانەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێریان کرد.

 

دوای ئەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پێشوازی لە ڕاگەیەندراوە ھاوبەشەکەی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەکات کە تێدا ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی چوارشەممەی سەر ھەولێر-یان کردووە.

 

مەسرور بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، "پێشوازی لە ھەڵوێستی دۆست و ھاوبەشانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی ھێرشی ئەم دواییەی ھەولێریان کرد. ئێمە ئامانجێکی ھاوبەشمان ھەیە کە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ھەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش".