گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردکاری

ڕاوێژکاری کازمی: 72%ی کۆمپانیا حکومییەکان لە زیاندان

2021.04.17 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری کازمی: 72%ی کۆمپانیا حکومییەکان لە زیاندان

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکى دارایى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، تەنها 28%ی کۆمپانیاکانى حکومەت قازانج دەکەن و بەڕێژەى 70% لەزیاندان، نزیکەى 400 هەزار کرێکار و کارمەندى ئەو کۆمپانیایانەش بێ هیچ بەرهەمێک مانگانە موچەیان پێ دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى دارایى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانى عێراق (17ى نیسانى 2021) بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاندووە، لە ساڵى 2003ەوە چالاکى بەرهەمهێنان لە کەرتەکانى حکومەتتدا دووچارى ڕاگیران و پشتگوێخستن بووەتەوە و لەناو 173 کۆمپانیاى گشتى یاخود ئەوانەى کە موڵکى حکومەتن، بەدەگمەن کار دەکەن و ڕێژەى سودەکانیان 28% و زیانەکانیان بەڕێژەى 72% دایە.

ئەوەشى ئاشکرا کردووە، زیاتر 20%ی ئەو کۆمپانیایانەش بەهۆى دۆخى شەڕەوە لەناوچوون و نەماون.

 

ساڵح باسى لەوەش کردووە، کۆمپانیا گشتییەکان زیاتر ئەوانەیان کە ماونەتەوە چالاکیى ئابوورى لەبەرڕۆشتوویان هەیە بەتایبەت لەکەرتى نەوتتدا و ئەوانەش نیمچە قۆرخکراون بۆ بەدەستکەوتنى کەرەستە سەرەکییەکان و بە بازاڕکردنى بەرهەم و نرخەکان، ئەمەش واى کردووە پشتیوانیەکى زۆرتر بکرێن.

 

بەوتەى ئەو ڕاوێژکارە ئابوورییە، نزیکەى 400 هەزار کرێکار و کارمەند 18 ساڵ بەخششى مانگانە وەردەگرن بێ ئەوەى هیچ بەرهەمێکیان هەبێت و تاوانى ئەوانیش نییە، بەڵکو هۆکارەکە بۆ پشتگوێخستنى سیاسەتى ئابوورى دەگەڕێتەوە کە پشتى بە نەوت بەستووە و سەرچاوەکانى ترى فەرامۆش کردووە.