کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک دۆزینەوەى تەرمى ئەو کچە 10 ساڵییەى ئاشکراکرد کە لە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانەوە بێسەر و شوێن بوو. . بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک بڵاوى کردۆتەوە، ئەمڕۆ (شەممە) تەرمی ئەو کچە ونبووە دۆزرایەوە کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە سەنتەرى شارى دهۆک دیار نەما و بێسەر و شوێن بوو. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پۆلیسى دهۆک، تەرمى دلین وەلید لە نزیک یاریگاى وەرزشى دهۆک دۆزراوەتەوە و بۆ زانینى هۆکارى گیانلەدەستدانى تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە و دۆسیەى لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کراوەتەوە. . دلین وەلید (تەمەن 10 ساڵ) سێ رۆژ پێش ئێستا و لە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزاندا لە سەنتەرى شارى دهۆک ونبوو. .