گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لە 20ی مانگەوە بەبێ ڤاکسین هاوڵاتیان ناتوانن بچنە فەرمانگەکان

2021.04.17 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
لە 20ی مانگەوە بەبێ ڤاکسین هاوڵاتیان ناتوانن بچنە فەرمانگەکان

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە بە هیچ هاوڵاتی و فەرمانبەرێک نادرێت بچێتە ناو فەرمانگە و دامودەزگا قەرەباڵغەکان هەتاوەکو ڤاکسینی کۆرۆنا لەخۆی نەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (17ی نیسانی 2021) وتی، بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، ڕێگە بە هیچ هاوڵاتییەک نادرێت بچێتە ناو وەزارەت و فەرمانگە قەرەباڵغەکانی وەک فەرمانگەی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و نشینگە و چەند فەرمانگەیەکی تر بەبێ ڕێکاری پێویستی خۆپارێزی، "هەروەها لە 20ی نیسانی 2021ەوە ڕێگە بە هیچ فەرمانبەرێک نادرێت دەوام بکات ئەگەر خۆی نەکوتابێت بە ڤاکسینی کۆرۆنا."

 

باسی لەوەشکرد، تیمی تایبەتی وەزارەتی تەندروستی دەستیکردووە بە کوتانی ئەو کەسانەی ناو هێزە ئەمنییەکانە کە پێویستە سەرەتا بکوترێن، بە تایبەت ئەوانەی کە هەڵسوکەوتی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ خەڵکی و ئەو هێزانەشی لە بازگەکان دانراون."

 

پێشتر لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق بڕیاری دا ڕێگە نەدرێت بە هاوڵاتیان سەردانی فەرمانگە قەرەباڵغەکان، دەرمانخانەکان و چێشتخانەکان بکەن تاوەکو خۆیان نەکوتن بە ڤاکسینەکە.