گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلی گەرما گەیشت و سبەینێش زیاتر دەبێ

2021.04.17 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلی گەرما گەیشت و سبەینێش زیاتر دەبێ

ناس کورد-

ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە پێشتر پێشبینی کرا ئەمڕۆ شەممە بگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گەیشت و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ زیاتر بەرزدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (17ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەڵەهەوری جیاجیا، بۆ سبەینێ یەکشەممەش پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێم یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.

 

پێشتر ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری سەرەتای شەپۆلی گەرما لەسەر ناوچەکانمان ئەمڕۆ شەممە بەتێکرای سێ پلەی سلیزی دیکە بەرزبوونەوە لە پلەکانی گەرمادا ڕووئەدات.

 

وتیشی، "چەقی ئەم شەپۆلە گەرمایە دەکەوێتە ڕۆژانی 20 و 21ی مانگ، ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری ناروون ئەبێت لەگەڵ بوونی ھەوری بەرزدا ، خێرای با ئاسایی ئەبێت 12-18کم/س لە ئاڕاستەی ڕۆژئاواوە.

 

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of mountain and text

May be an image of outdoors and text