گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی هیچ لێدوانێکی نییە

چوار ڕۆژە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە سلێمانی بێسەروشوێنە

2021.04.17 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
چوار ڕۆژە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە سلێمانی بێسەروشوێنە

ناس کورد-

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێران (کۆمەڵە) لە ڕۆژی سێشەمەی ڕابردووەوە لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەکەدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (17ی نیسانی 2021) هاتووە، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی " سمکۆ بەنەفشی (35 ساڵ) خەڵکی سنە، لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێن بووە و هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوەکەى ڕایگەیاندووە، سمکۆ بەنەفشی بە ئۆتۆمبێلێکی حزبی چووەتە دەرەوەی بنکەکانی ئەو حزبە لە نزیک سلێمانی و بێ سەروشوێن بووە، ئەو ئۆتۆمبێلەشی کە پێی چۆتە دەرەوەی بنکەکانی کۆمەڵە هەر ئەو رۆژە لە نزیکی "بەنزینخانەی سارا" لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دۆزراوەتەوە کە هیچ ئاسەوارێکی رووداوی هاتوچۆ یان رووداوێکی دیکەی پێوە نەبووە.


باس لەوەشکراوە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار رۆژ لە بێ سەروشوێن بوونی سمکۆ بەنەفشی تا ئیستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان نەداوە. ئەندامێکی ئەو حزبەش راگەیاند کە کۆمەڵە چاوەڕیی وەڵامی ئیدارەی ئاسایشی سلێمانییە بۆیە تا ئیستا هیچ لێدوانێکی لەمبارەوە نەداوە.