ناس کورد-
نیلانچی باتیل، کچێکی هیندی تەمەن 18 ساڵە کە خاوەنی درێژترین قژە لەناو هەرزەکاراندا، دوای 12 ساڵ بۆ یەکەمجار قژی بڕی و قژە بڕاوەکەشی پێشکەشی مۆزەخانەی "ڕیبلیز" کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت نیلانچی دوای 12 ساڵ قژی خۆی دەبڕێت، پێشتر و لە ساڵی 2018 ئەو کچە بووە خاوەنی نازناوی درێژترین قژ لە ناو هەرزەکاراندا کە 170.5 سم بوو.
لە ساڵیادی 18 ساڵەیدا، قژی نیلانچی بوو بە 200 سن، بەوەش ژمارەیی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاند و جارێکی تر نازناوەکەى وەرگرتەوە.