گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هیچ كات پەیوەندیم لەگەڵ كورد ناخۆش نەبووە’’

مالیكی: شەرم دەكەم لەو هەموو بانگهێشتكردنەم لەلایەن بارزانییەوە 

2021.04.16 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
مالیكی: شەرم دەكەم لەو هەموو بانگهێشتكردنەم لەلایەن بارزانییەوە 

ناس کورد-

 

نوری مالیكی ڕایگەیاند زۆر شەرم دەكات لەوەی چەندجارێك مەسعود بارزانی بانگهێشتی كردووە بۆ هەولێر بەڵام بارودۆخ و ئیلتیزامات و سەردەمی كۆرۆنا رێگەی نەداوە و دوای جەژن دەچێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مالیكی لە دیدارێكی ئەلشەرقیە كە "ناس كورد" بینیویەتی (16 نیسانی 2021) لەوەڵامی پرسیارێكی یەكێك لە پێشكەشكارەكەی كەناڵەكە، كە گوایە نێچیرڤان بارزانی پێی وتووە: كەی دەتبینین لەهەولێر؟ وتی "بەڵێ دەچم. من كاتێكیش لەسوریابووم بارەگایەكم هەر لەهەولێر هەبووە، بەر لە ڕاپەڕینیش لەدەوروبەری هەولێر بووم". 

 

مالیكی دەڵێت "هیچ كات پەیوەندیم لەگەڵ كورد ناخۆش نەبووە و ئەوەی ڕوویداوە كارێكی سیاسی بووە". 

 

وتیشی "زۆر شەرم دەكەم لەوەی چەند جارێك ئوستاز مەسعود بارزانی بانگهێشتی كردووم بۆ هەولێر بەڵام بارودۆخ و ئیلتیزاماتم رێگەی نەداوە و دوای جەژن دەچم، زۆربەی بانگهێشتەكانی بارزانی كاتی كۆرۆنا هاتووە و كۆرۆناش ترسناكە بۆ ئێمە، دوای جەژن دەچم بۆ هەولێر".