گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسێک لە چوارقوڕنە کوژرا..باوکى دوو منداڵە

2021.04.16 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسێک لە چوارقوڕنە کوژرا..باوکى دوو منداڵە

ناس کورد-

 

پۆلیسێکى دارستان لە چوارقوڕنە کوژرا، دواى ئەوەى لەلایەن سێ کەسەوە تەقەى لێکرا، پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ ناس کورد (16ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمی کەسێکیان هێناوەتە پزیشکی دادوەری ڕانییە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە دیارەو بەپێی لێکۆڵینەوەکان کەسەکە کوژراوە.

 

باسی لەوەشکرد، کوژاروەکە خێزانداوە و کارمەندی پۆلیسی دارستانە بەڵام تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوەو لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە.

 

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (ئ. م ) باوکی دوو منداڵە، لە نزیک پێشانگای ئۆتۆمبێلی چوارقوڕنە لەلایەن سێ کەسەوە تەقەی لێکراوەو برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.