گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامانجی سەردانەکە گرژییەکانی ئێران و ئەمریکایە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا

2019.06.08 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هایکۆ مایس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بەسەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق تاوتوێ کۆبووەتەوە و چارەسەرکردنی گرژییەکانی ناوچەکە ئامانجی سەردانەکەیەتی. . ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ گرژییەکانی ناوچەکە بەشێکی گرنگی ئامانجەکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیایە بۆ عێراق. . بەپێی زانیارییەکان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیران، کۆدەبێتەوە. . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات دەکاتەوە. . هاوکات ماریا ئادبار، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە پاش کۆتایی هاتنی سەردانەکەی لە بەغدا، رۆژی دووشەممەی داھاتوو هایکۆ ماس سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.