گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ منداڵى هەیە

لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە شەش فیشەک کوژرا

2021.04.16 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە شەش فیشەک کوژرا

ناس کورد-

 

لەگەڕەکی باداوەی هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراو پۆلیسیش دەڵێت، بکوژەکە خۆی ڕادەستکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بۆ "ناس کورد" (16ی نیسانی 2021) وتی، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوەو لە ئێستادا تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە".

 

بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" ڕووداوەکە پێش بەربانگ بووەو ژنەکە خاوەنی سێ منداڵەو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەشەش فیشەک کوژاوەو دواتر تۆمەتبارەکە هەڵات، پێش ئەوەى خۆى رادەستى پۆلیس بکات.