گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری هەولێر لەسەر گرانکردنی شتومەک داوای هاوکاری دەکات

2021.04.16 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری هەولێر لەسەر گرانکردنی شتومەک داوای هاوکاری دەکات

ناس کورد-

پارێزگاری هەولێر لە سەر گرانکردن و گۆڕانکاری لە نرخی شتومەک لە بازاڕو مۆڵ و شوینە بازرگانییەکان داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەکات تاوەکو ئاگاداریان بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزگاری هەولێر لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (16ی نیسانی 2021) داوادەکات، هاوڵاتییان و هاوشاریانی هەولێر لە (بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت و هەر شوێنکی دیکەی گشتیی بازرگانی خۆراک و پێداویستی دیکە، دەستکاری و گرانکردنی نرخی خۆراک و کەل و پەل و  پێداویستییەکان هەبوو، هاوکاریانبن.

 

دەشڵێت، لە بوونی هەر حاڵەتێکی لەوجۆرە پەیوەندی بە تیمه‌کانی قائیمقامیه‌ت بکەن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونەکانی، (07502224466) یاخود ژمارە تەلەفونی (07502224488).