گه‌ڕان

Shadow Shadow
القائمة الرئيسية كوردي

بەپەلە

بۆچوونى کازمى لەسەر لێبڕینى موچە ئاشکراکرا

2021.04.16 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچوونى کازمى لەسەر لێبڕینى موچە ئاشکراکرا

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى حکومى رەتیکردەوە هیچ بڕیار و ئاڕاستەیەکى حکومى هەبێت بۆ سەپاندنى باجى زیاتر بەسەر موچەى فەرمانبەران و خانەنشیناندا و سەرۆک وەزیران چەندینجار جەختى لە گرنگیدان بەچینى هەژار و ئەوانە کردووەتەوە کە داهاتیان سنوردارە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە ئەمڕۆ هەینى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، هیچ ئاڕاستەیەکى حکومى نییە بۆ سەپاندنى باجى زیاتر بەسەر موچەى فەرمانبەراندا.

 

وتیشى "سەرۆک وەزیران لەزیاد لە بۆنەیەکدا جەختیکردووەتەوە لەسەر پێویستى گرنگیدان بە داهاتى چینى هەژار و دورخستنەوەیان لە کاریگەرى قەیرانەکان".

 

بەپێی نوسراوێک کە وەزیری دارایی عێراق 14ی نیسانی 2021 واژۆی كردووە پیشنیاز كراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بگەرێنەوە بۆ ڕێنمایی دارایی ژمارە (1)ی ساڵی 2007، كە پەیوەستە بە لێبڕینی باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی موچە (بنەڕەتی و دەرماڵە و ئیفاد و هاندان) لەبەرواری 1ی نیسانی ئەمساڵەوە بەڵام بۆ مانگەكانی كانونی دووەم و شوبات و ئازار و نیسان ئەو باجە وەرنەگیرێت.  

 

دواى بڵاوبوونەوە ئەو نوسراوە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو نوسراوەى کە بڵاوکراوەتەوە لەبارەى لێبڕینی باجی لەسەر کۆی موچە بەشێکە لە جێبەجێکردنی بڕگەی (ج)ی ماددەى 34ی یاسای بودجە.    

 

 وەزارەتەکە  دەڵێت "لێبڕینی باجی پێشنیازکراو چینەکانی خوارەوە ناگرێتەوە و ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەى هەیە."  

  

دەشڵێت، "سورین لەسەر گەرەنتیکردنی مافی فەرمانبەر و هاوڵاتیان."