گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا ڤاکسینێکى تایبەت بە پێشمەرگە رەوانەى هەرێم دەکات

2021.04.16 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ڤاکسینێکى تایبەت بە پێشمەرگە رەوانەى هەرێم دەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، بڕیارە ئەمریکا ڤاکسینێکى تایبەت رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات بۆ ئەوەى بدرێتە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی (16ی نیسانی 2021) لەلێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، بڕیارە لەلایەن ئەمریکاوە ڤاکسینی Johnson and Johnson کە یەک ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەتایبەت بدرێتە هێزە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

 

باسی لەوەشکرد، ئەو ڤاکسینەی ڕەوانە دەکرێت 31 هەزار ڤاکسینە بەتایبەت بۆ هێزە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دێت و نادرێتە هیچ کەسێکی دیکەو وەرگرتنی ڤاکسینەکەش تەنها یەک ژەمە.

 

 بەکارھێنانی ڤاکسینەکە لە ٢٨ی شوبات لە ئەمریکا پەسەندکرا و لە یەکی ئادار دەست بەدابەشکردنی کرا.