گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدێکی نوێی پارێزگاری کەرکوک بۆ ناس کورد دەدوێت

سبەی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبنەوە

2019.06.08 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
سبەی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

    ناس کورد- شەهرام عەزیز   سبەی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبنەوە و یەکێک لە کاندیدە نوێیەکانی یەکێتیش بۆ پۆستەکە دەڵێت: "ئەگەر هەردوولا ڕێکبکەون لەماوەی کەمتر لەدوو مانگدا پارێزگاری کەرکوک دیاری دەکرێت". . نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سبەینێ وەفدێکی یەکێتی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ پارتیدا کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاری کەرکوک و دیاریکردنی ناوێک بۆ ئەو پۆستە". . ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی بەدووری نەزانی لەکۆبوونەوەکەی سبەیدا هەردولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بگەنە ڕێککەوتن. . پێشتر لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاندبوو بەشداریی کردنیان لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم پەیوەستە بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی. . ڕەوەند مەلا مەحمود، جێگری مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک و یەکێک لە کاندیدە نوێیەکانی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بێ پرسی خۆی کاندیدکراوە بۆ ئەو پۆستە، "بەڵام سەرکردایەتی یەکێتی هەر ئەرکێکی پێبسپێرێت بە شانازییەوە قبوڵی دەکات". . هاوکات جگە لە ڕەوەند مەلا مەحمود، هەریەک لەکاکە ڕەش سدیق و ئەحمەد عەسکەری، کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکن لەپشکی یەکێتی دوو کەسی دیکەن کە ناویان لەنێو کاندیدەکاندایە. . لەبارەی مەرجی یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە، ڕەوەند مەلا مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ڕێکەوتنەکەی یەکێتی و پارتی هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت پێویستە کێشەی پارێزگاری کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکرێت. . جەختیشیکردەوە، بەوشێوەیە بێت، ئەگەر هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن و پابەندبن پێوەی، ئەوا لەگەڵ پیکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەمانگی داهاتوودا، پارێزگارێکی کوردیش بۆ کەرکوک دادەنرێت و کێشەکان چارەسەر دەکرێن. . هاوکات نوری حەمە عەلی بەبێ ئەوەی هیچ ناوێک بهێنێت، جەختیکردەوە لەوەی کە ناکرێت هەرێمی کوردستان لەبەر تاکە کەسێک بخرێتە کێشەوە، جا ئەو کەسە هەرکەسێک و لەهەر لایەنێک بێت. . سەرکردایەتییەکەی پارتی بەدووریشی نەزانی، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.