گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کامیان زیاترە؛ مەترسی توشبوون بە جەڵتە بەهۆی کۆرۆنا یاخود ڤاکسینەکەى؟

2021.04.16 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
کامیان زیاترە؛ مەترسی توشبوون بە جەڵتە بەهۆی کۆرۆنا یاخود ڤاکسینەکەى؟

ناس کورد-

زانايانى بەریتانی جەخت دەکەنەوە کە مەترسى توشبوونی جەڵتەى مێشك بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە زۆر زياترە لە مەترسى توشبوونى بەهۆى ڤاكسينەكانى كۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەى ڕابردوودا چەندين ڕاپۆرت سەبارە بە ڤاكسينەكانى "ئەسترازينيكا" و "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" هەبوون كە بەشێك لە بەكارهێنەران بەهۆيەوە تووشى جەڵتەى مێشك بوون، بەهۆى ئەوەش ئەو ڤاكسينانە لە چەند وڵاتێك ڕاگيران و چاوەڕێى لێكۆڵينەوەى زياتر دەكەن.

 

زانايانى بەريتانى (16ى نيسانى 2021) لە لێكۆڵينەوەيەكى نوێدا بڵاويانكردووەتەوە، لێكۆڵينەوە لەسەر 500 هەزار توشبووى نەخۆشى كۆرۆنا كراوە، دەركەوتووە كە لە هەر يەك مليۆن توشبوو 39ـيان تووشى جەڵتەى مێشك دەبن.

 

بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە، بەڵام لە هەر مليۆن كەسێك كە ڤاكسينى ئەسترازينيكا وەردەگرن تەنها پێنجیان تووش دەبن، كەواتە ئەوانەى بەهۆى كۆرۆناوە تووشى جەڵتە دەبن هەشت بۆ 10 هێندەى ئەوانەيە بەهۆى ڤاكسينەكەوە تووش دەبن.

 

لاى خۆيەوە "ماكسيم تاكيە" لە بەشى نەخۆشيە دەرونيەكان لە زانكۆى ئۆكسفۆرد دەڵێت، مەترسى توشبوون جەڵتەى مێشك بەهۆى كۆرۆناوە زۆر زياترە لەوەى بەهۆى وەرگرتنى ڤاكسينى "ئۆكسفۆرد - ئەسترازينيكا"وە دروست دەبێت.