گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و چیرۆکەکەى

ڕەوەند و خێزانەکەى ویستیان بگەن بە سەرەمەرگی براکەی.. بەڵام خۆیان مەرگیان بینی

2021.04.16 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەوەند و خێزانەکەى ویستیان بگەن بە سەرەمەرگی براکەی.. بەڵام خۆیان مەرگیان بینی

ناس کورد-

بەیانی زوو دوای پارشێو، ڕەوەند و دیدار کە هاوسەری یەکتر بوون لەگەڵ دوو منداڵەکەیان بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن، ئاخر دایکی ڕەوەندی تەلەفۆنی بۆ کردبوون کە برایەکی لە سەرەمەرگدایە و ئەگەر نەیەتەوە نایبینی و دەمرێت، بەڵام مەرگی ڕەوەند و دیدار پێش مەرگی براکەی کەوت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (16ی نیسانی 2021) لە نزیک گوندی هیزۆپ لە سەر ڕێگای سەرەکی ڕانیە ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویداوە بەهۆیەوە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی ناو سکی گیانیان لەدەستدا، هەروەها دوو منداڵیشیان بە سەختی بریندار بوون.

 

ڕووداوەکە چۆن بوو؟

ئەو خێزانە دانیشتوی شاری هەولێرن و ژنەکە خەڵکی ناحیەی چوار قوڕنە بووە و پیاوەکەش خەڵکی هەولێر بووە، دوای ئەوەى بە سەردان دەچنەوە بۆ چوارقوڕنە بۆ ماڵی باوکی ژنەکە، ڕەوەند لەلایەن دایکییەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت کە برایەکی لە هەولێر بەهۆی ئەوەی کە نەخۆشی شێرپەنجەیەتی پزیشکەکان ئیزنیان داوە و ئەگەر زوو نەیەتەوە نایبینێتەوە.

 

هەرزوو بەیانی بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون و لە نزیک گوندی هیزۆپ توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن.

 

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت، "ڕوداوەکە لە نێوان نیسان سەنی یەک و بارهەڵگرێک لە نزیک گوندی هیزۆپ ڕوویداوە و بەهۆی ڕوداوەکە ژن و پیاوێک گیانیان لە دەست داوە و دوو مناڵیش کە تەمەنی یەکیان دوو ساڵانە و ئەوی تریان تەمەنی نۆ ساڵانە بە خەستی بریندار بوون کە ئەندامی یەک خێزانن".

 

بەگوێرەی زانیاریەکانی ناس کورد، ژنەکە دووگیان بووە و سکی حەوت مانگ بووە، دوای ڕوداوەکە مناڵی ناو سکیشی گیانی لە دەست داوە.

me_ga.php?id=3294

هاوکات دوای ڕەوانەکردنی تەرمەکان بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، دواتر ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە و ژنەکە لە زێدی خۆی لە ناحیەی چوار قوڕنە بە خاک سپێردراوە و پیاوەکەش براوەتەوە هەولێر و لەوێ بە خاک سپێردراوە.

 

لەئێستادا منداڵە بریندارەکانیان لە نەخۆشخانەیەکی هەولێردان و بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

 

بە بیستنی هەواڵەکەش، دایک و باوکی ڕەوەند توشی شۆکی بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.